ئاهه‌نگى ده‌رچوانى خوێنكارانى په‌یمانگاكانى (ده‌ربه‌ندیخان، كه‌لار، هه‌ڵه‌بجه)



رِۆژى شه‌مه رِێكه‌وتى 2010/10/9 كات ژمێر(3)ى پاش نیوه‌رِۆ به‌چاودێرى به‌رِێز(مامۆستا رِۆسته‌م عیزه‌ت)
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى سلێمانى ئاهه‌نگى ده‌رچوانى خوێنكارانى په‌یمانگاكانى (ده‌ربه‌ندیخان، كه‌لار، هه‌ڵه‌بجه) له‌هۆڵى یانه‌ى وه‌رزشى ده‌ربه‌ندیخان به‌رِێوه چوو.
سه‌ره‌تاى ئاهه‌نگه‌كه به‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ى كه‌ژاوه‌ى ئالاكان ده‌ستى پێكرد كه ئاماژه بوون بۆ ئالاى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى ده‌سته‌و ئالاى هه‌رسىَ په‌یمانگاكه پاشان مامۆستایان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى سلێمانى هاتنه ناو هۆڵى ئاهه‌نگه‌وه ، ئاهه‌نگه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانى پیرۆز ده‌ستى پێكرد دواتر وتارى به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستا (رِزگار عبدالكریم) رِاگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى ده‌ربه‌ندیخان پیش كه‌ش كرا تیایدا هه‌وڵ و تواناكانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى په‌یمانگاكانى به‌رز نرخاند بۆ پێگه‌یاندنى ئه‌م پۆله خوێنكاره هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خوێنكاره ده‌رچوه‌كان خواست و داواى لێ‌كردن وه‌ك كادرێكى ناوه‌ندى بتوانن له دام‌و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت خزمه‌ت بكه‌ن پاشان به‌رِێزیان سوپاسى ئه‌و شوێنانه‌ى كرد كه هه‌رله سه‌ره‌تاى دروست بونى په‌یمانگاوه هاوكاریان كردوین وه‌ك شاره‌وانى ده‌ربه‌ندیخان به نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى په‌یمانگاو دابین كردنى برِى 25 دۆنم زه‌وى بۆبیناى نوێى په‌یمانگاكه‌مان وه‌سوپاسى وێزگه‌و فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى ده‌ربه‌ندیخانى كرد به‌دابین كردنى كاره‌باى به‌رده‌وام بۆ په‌یمانگا هه‌روه‌ها سه‌نته‌رى گه‌نجانى ده‌ربه‌ندیخانیشى به‌ده‌رنه‌كرد له‌سوپاس كردن بۆئه‌و ئاهه‌نگانه‌ى كه‌سالانه بۆخوێنكارى په‌یمانگامان ساز ده‌كه‌ن دواتر داواى له‌مامۆستا (رِۆسته‌م عیزه‌ت) سه‌رۆكى ده‌سته‌ى خوێندنى ته‌كنیكى سلێمانى كرد وته‌یه‌ك پێش كه‌ش بكات ، مامۆستا رِۆسته‌م له‌وته‌كه‌یدا وتى كوردستان پێویستى زۆرى به‌خوێندن هه‌یه و ئێوه‌ى خوێنكارانى ده‌رچوو ده‌توانن ده‌ورى باش بگێرِن له هه‌ڵسورِاندنى ئیش و كاره‌كانى دام و ده‌زگاكان ى حكومه‌ت و كه‌رتى تایبه‌ت وه سوپاسى سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رسىَ په‌یمانگاكه‌ى كرد بۆ هه‌وڵ و كۆششه‌كانیان له پێناو خزمه‌ت كردن به پرۆسه‌ى خوێندن له كوردستان . پاشان سوێندى خوێنكارانى ده‌رچوو له‌لایه‌ن مامۆستا (یاسین حمید رِه‌شید) رِاگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى هه‌ڵه‌بجه به‌رِێوه چوو تیایدا خوێندكاران سوێندیان خوارد دڵسۆزبن بۆپیشه‌كه‌یان و بۆنیشتمان.
دواتر له لایه‌ن مامۆستا (سیروان حسن صاڵح) رِاگرى په‌یمانگاى ته‌كنیكى كه‌لارپاش ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ى به‌ژماره‌و به‌روارى كۆنوسى هه‌رسىَ په‌یمانگاداو داواى له مامۆستا (رِۆسته‌م) كرد بۆ به خشینى برِوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكى له‌به‌شه‌زانستیه جیاوازه‌كان وه هه‌موو ماف و ئه‌و ده‌سكه‌وته‌كانى كه برِوانامه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
پاشان به‌چونه‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌ژاوه‌ى ئالاكان و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ده‌سته‌و مامۆستان له هۆڵى ئاهه‌نگ كۆتایی هات. له كۆتایدا پێویسته ئاماژه به‌و رِاستیه بده‌ین ئه‌م ساڵ له كه‌ش و هه‌وایه‌كى ئازاد‌دا كه‌رنه‌ڤاڵى ده‌رچوانى خوێنكاران به‌رِێوه چوو به‌هه‌وڵ و كۆششى رِاگرایه‌تى په‌یمانگاو مامۆستا به‌رِێزه‌كان و فه‌رمانبه‌ران توانرا ژماره‌یه‌كى باش له‌خوێنكاران كه هه‌ڵگرى برِوانامه‌ى دبلۆمى ته‌كنیكین بخرێته ناوكۆمه‌ڵگاوه‌و سودیان لێوه‌ربگیرێت وه‌ك كادرى ناوه‌ندى له بواره جیاجیاكاندا، به‌ناوى په‌یمانگاى ته‌كنیكى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ خوێندكارانى ده‌رچوو ده‌خوازین له‌و قۆناغه تازه‌یه‌ى ژیانیاندا .